گەڕانەوە بۆ لاپەڕەی سەرەکی

سیاسەتی تایبەتمەندی

دوایین نوێکردنەوە: 9ی تشرینی یەکەمی 2026

پارێزگاری لە زانیاریەکانت و زانیاری کڕیارەکانت دەکەین، و تەنها ئەوەندە کۆدەکەینەوە کە فرۆشگاکان پێویستیانە. ئەم لاپەڕەیە ڕوون دەکاتەوە چی دەپارێزین و بۆچی.

1. چی دەپارێزین

لە خاوەن فرۆشگاکان: ناو، ژمارەی واتسئەپ، ئەکاونتی ئینستاگرام و ئیمەیڵ بۆ چوونەژوورەوە. لە کڕیار کاتی داواکردن: ناو، تەلەفۆن، پارێزگا، ناوچە، تێبینی و ئەو بەرهەمانەی داوای کردوون، و ئایا ڕازی بووە ئۆفەر لە فرۆشگاکەوە وەربگرێت.

2. کێ زانیاریەکان دەبینێت

داواکارییەکە تەنها ئەو فرۆشگایە دەیبینێت کە تێیدا کراوە، و تیمی تسوگ کاتێک بۆ پشتگیری پێویست بێت. زانیاری نافرۆشین و پیشانی فرۆشگاکانی تری نادەین.

3. ئەوەی لەسەر ئامێرەکەت دەمێنێتەوە

زمان، ڕووکار، سەبەتە و هەڵبژاردنی «زانیاریەکانم لەبیر بکە» (تەنها ئەگەر هەڵتبژاردبێت) لە وێبگەڕەکەتدا لەسەر ئامێری خۆت دەپارێزرێن. دەتوانیت لە هەر کاتێکدا لە ڕێکخستنەکانی وێبگەڕ بیانسڕیتەوە.

4. ژماردنی سەردانەکان

سەردانی بەرهەمەکان و ئەم لاپەڕەیە بەپێی سەرچاوە (وەک بەستەری بایۆ) دەژمێرین بێ هیچ زانیاری کەسی: بێ ناو، بێ بەدواداچوونی ڕیکلامی، و ژمێرەرەکانمان ناونیشانی ئامێر ناپارێزن.

5. ئەو خزمەتگوزاریانەی بەکاریان دەهێنین

هۆستینگ و بنکەی زانیاری لە Vercel و Supabase (سێرڤەر لە فرانکفۆرت). کاتێک دوگمەی واتسئەپ دادەگریت واتسئەپ لەگەڵ دەقی داواکارییەکە دەکرێتەوە، و ئەو کاتە سیاسەتی خودی واتسئەپ جێبەجێ دەبێت.

6. ماوە و سڕینەوە

داواکارییەکان دەپارێزین تا فرۆشگاکە تسوگ بەکاربهێنێت. کڕیار مافی هەیە داوای سڕینەوەی زانیاریەکانی بکات لە فرۆشگاکە یان لە ئێمە، و فرۆشگایەک کە دەڕوات مافی هەیە داوای سڕینەوەی فرۆشگاکە و داواکارییەکانی بکات.

7. پەیوەندی

بۆ هەر پرسیار یان داواکارییەک دەربارەی زانیاریەکانت لە واتسئەپ یان ئیمەیڵی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکە.